گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەربازانی سوپای سوریا لە حەلەب دۆزرایەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراوەتەوە

K24 - ھەولێر

حکومەتی سووریا بڵاوی کردەوە گۆڕێکی بە کۆمەڵی سەربازانی لە قوتابخانەیەک لە گەڕەکی سوکەری لە حەلەب دۆزراوەتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم کەیسە ئاگادار کردووەتەوە.

حكومەتی سوریا بە پشتگیری ھاوپەیمانەكانی لە كوتاییەكانی ساڵی 2016 دەستی بەسەر تەواوی شاری حەلەب گرت، بەتایبەتی رۆژھەڵاتی ئەو شارە كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ژێر كۆنترۆڵی گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بوو.

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردووەتەوە، گۆڕەکە نزیکەی 23 تەرمی تێدایە و تا ئێستا ناسنامەی 20 سەربازیان دەستنیشانکردووە.

كۆنترۆڵكردنی حەلەب لە لایەن رژێمی سوریا دانوستانی سیاسی لێكەوتەوە و بڕیارە دانوستانەكانی ئاستانا بە دەستپێشخەری روسیا لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوو دەستپێبكات و ئامانجیشی چارەسەركردنی قەیرانی سوریایە، پاش تێپەڕبوونی نزیكەی شەش ساڵ شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە.

JS