شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتارانی توركیا

جێگری سەرۆكی پەرلەمان كەوتە خوارەوە و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شەڕی دەستەویەخە نێوان ژنە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی توركیا روویدا و لە ئەنجامدا پەروین بولدان پەرلەمانتاری ھەدەپە و جێگری سەرۆكی پەرلەمان كەوتە خوارەوە و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

لە خولی دووەمی دانیشتنی پەرلەمانی توركیا بۆ ھەمواركردنەوەی دەستوور، ژنە پەرلەمانتارێكی بێ لایەن بۆ دەربڕینی نارەزایەتی خۆی، دەستەكانی بەو مێزەوە كەلەپچە كرد كە شوێنی پێشكەشكردنی وتەیە.

پاش ئەوەی ژنە پەرلەمانتارانی ئاكەپە نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەو كردەوە پیشاندا و بەرەنگاری بوونەوە ئاڵۆزی ھاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ناوبڕێك بە دانیشتنی پەرلەمان درا، بەڵام پاش ناوبڕەكەش، كێشەكە چارەسەر نەكرا.

بە بەردەوامبوومی شەڕی دەستەویەخەی نێوان ژنە پەرلەمانتاران، پەروین بولدان كەوتە خوارەوە و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

میدیاكانی توركیا لە زاری پەیامنێری ئەلجه‌زیره‌ بڵاویان كرده‌وه لەو كاتەی‌ ژنە پەرلەمانتارانی ئاكەپە ھەوڵی دوور خستنەوەی ئەو پەرلەمانتارەیاندا كە خۆی بە مێزەكەوە بەستبووەوە، پەروین بولدان كەوتە خوارەوە.

بەڵام پەرلەمانتاری ھەدپە مەرال بەشتاش گوتی ژنە پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی بە پێلاقە لە پەروین بولدانیدا.

ھەر لە میانەی شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتاران، پەرلەمانتارێكی دیكەشی كەوتە خوارەوە.

پەرلەمانی توركیا تا ئێستا 18 مادەی دەستوور ھەموار كردووەتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتن بە دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار كە بە مادەكانی ھەستیار ناسراون.

JS