دوا كاتەكانی ژیانی بن لادن

نیگەرانی لاوازبوونی رێكخراوەكە و مندالەكانی بووە

K24 - ھەولێر

بەڵگەنامەیەكی سی ئای ئەی وردەكاری نوێ لەبارەی دوا رۆژەكانی ژیانی ئوسامە بن لادن رێبەری پێشووی رێكخراوی قاعیدە ئاشكرا دەكات.

بن لادن چەند مانگ بەر لە كوشتنی لە ساڵی 2011 لە پاكستان، نیگەرانی ئەوەی بوو رێكخراوەكەی پیر و لاواز دەبێت، ھەر وەك تەواوی رێكخراوەكانی دیكە.

ھەروەھا لە ھەندێ لە نامەكانی لە ساڵی 2010، ئەمریكا بە دوژمنی سەرەكی خۆی زانیوە ، لەمبارەوە نووسیویەتی: "دوژمنانی ئومەت وەك داری شەیتانن و باڵای ئەو دارەش ئەمریكایە".

بن لادن لە لایەكی ترەوە بە نیگەرانییەوە ھۆشداری بە منداڵەكانی داوە لەبارەی ھەوڵدان  بۆ دانانی دەزگای ئەلكترۆنی لە لەشیان، بێ ئەوەی ئاگادار بن، كە بە ھۆیەوە چاودێری جموجوڵەكانیان بكرێت.

بەڵگەنامەكان ئاشكرا دەكەن، بن لادن كاتێكی زۆری خۆی لە بەڕێوەبردنی رفاندنی بیانییەكان تەرخان دەكرد، كە لە لایەن لقەكانی رێكخراوەكەی ئەنجام دەدران و گرنگییەكی زۆریش بە یەمەن شوێنی لە دایكبوونی خۆی دەیدا و لقێكی نوێش بۆی دامەزراند.

ئوسامە بن لادن رێبەری پێشووی رێكخراوی قاعیدە لە ساڵی 2011 لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی ئەمریكا لە حەشارگەكەی لە شاری ئەبوت ئابادی پاكستان كوژرا.

سەرچاوە: skynewsarabia

JS