به‌رپرسێكی سوسیداد ساخته‌كانی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات
له جامی شای ئیسپانیا، شه‌وی رابردوو بارسێلۆنا كۆتایی به مێژووه ره‌شه‌كه‌ی له نێو یاریگه‌ی ئانۆیتا هێنا كه ماوه‌ی 9 ساڵ بوو له‌م یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتنی تۆمار نه‌كرد بوو، دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ‌وڵام له سوسیدادی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20 كانوونی دووه‌می 2017، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ریال سوسیداد (لۆرینزۆ گوارۆس) به چه‌ندان لێدوانی ئاگرین كه له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاوبووه‌وه هێرشی كرده سه‌رناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ناوبژیوان هاوكاری بارسێلۆنای كردووه.
لۆرینزۆ گوارۆس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ (گۆنزالێز خۆزێ)ـی ناوبژیوانی یارییه‌كه به‌ختێكی باشیان هه‌بوو، دواجار توانی رێگه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش هه‌ژماركردنی لێدانی سزایه‌كی نادرووست.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی سوسیداد له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: ناوبژیوان خاتری مێسی گرت و كارتی زه‌ردی دووه‌می نه‌دایه، هه‌ڵبه‌ت ئوفسایدێكی نادرووستی بۆ هێرشبه‌رێكی سوسیداد هه‌ژمار كرد.
گوارۆس ده‌شڵێت: ئێمه به‌هۆی بڕیاره‌كانی ناوبژیوانه‌وه تووشی زه‌حمه‌تی و ئازارێكی زۆر بووین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌ی ریال سوسیداد گوتیشی: ئه‌م هه‌موو سووكایه‌تییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوای یارییه‌كه به ناوبژیوانی یارییه‌كه كرا، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه سته‌می له ئێمه كرد و بڕیاره‌كانیشی هه‌ڵه‌بوونه.
بارسێلۆنا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌سه‌ر گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا رووبه‌ڕووی سوسیداد ده‌بێته‌وه.