ناوبژیوانێکی پلە نایاب بـۆ پلەیەک دابەزی
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند. مایک دینی ناوبژیوانی خولی پلە نایابی ئینگلتەڕایان لە خولەکە دورخستەوە و دایانبەزاند بۆ خولی پلە یەکی وڵاتەکە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به فهرمی له بهیاننامهیهدا، مایک دینی تەمەن 48 ساڵ كه ماوەی 16 ساڵە ناوبژیوانی خولی پلە نایابی ئینگلتەڕا دەکات و 13 ساڵە وەکوو ناوبژیوانی فیفا دیاری کراوە، بهڵام لهمهودوا یارییهكانی خولی پلهیهك كه به (چامپیۆنشیپ) ناسراوه بهڕێوه دهبات.
مایک دینی ناوبژیوان هەمووکات تاوانبار کراوە بەوەی هاندەری تۆتنهامە و دژی ئارسیناڵە وە بەردەوام زۆرترین لێدانی سزا و کارتی ڕەنگاو ڕەنگی داوە بە تیپەکان.
لەم وەرزەدا هەر یەکە لە یانەکانی (ئارسیناڵ، چێڵسی، کریستال پاڵاس، بۆرینمۆث، مانچستەر یونایتد، ستۆک سیتی، سوانزی سیتی) داوای دوورخستنەوەی ئەو ناوبژیوانەیان کرد بوو.
مایک دین لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگ و پلە یەکی ئینگلتەڕا و جامەکانی ئینگلتەڕا ناوبژیوانی 19 یاری کردووە 80 کارتی زەرد و 10 کارتی سووری بەخشیوە بە یاریزانەکان.
ئامادهكردنی هـەکاری قانع