بارزانى: به‌ بێ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ململانێى تائيفى سه‌قامگيرى نايه‌ته‌ ئاراوه‌

بارزانى: كێبڕكێ و ململانێى ئاينى و مه‌زهه‌بى و تائيفى له‌ عێراق و سووريا بوونى هه‌يه‌

K24 – داڤۆس:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، پێويسته‌ كار بكرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ كێشه‌ى ململانێى ئاينى و مه‌زهه‌بى و تائيفى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، ئه‌گينا سه‌قامگيرى نايه‌ته‌ ئاراوه‌.

پرسيار: سه‌باره‌ت به‌ ململانێى تائيفى له‌ عێراق و سووريا پێم خۆشه‌ راى سه‌رۆك بارزانى بزانم، (ئه‌مه‌ پرسيارى پێشكه‌شكارى پانێله‌كه‌ بوو).

بارزانى: كێبڕكێ و ململانێى ئاينى و مه‌زهه‌بى و تائيفى له‌ عێراق و سووريا بوونى هه‌يه‌ و ئه‌وه‌ واقيعه‌ و چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌شى ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام پێويسته‌ كار بكرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك ئه‌گينا سه‌قامگيرى له‌و دوو وڵاته‌ نايه‌ته‌ ئاراوه‌.