بارزانى: ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا هاوكارى زياترى پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 – داڤۆس:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، پێشبينى ده‌كه‌ين، وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گۆڕانكارييه‌كى ريشه‌يى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بهێنێته ئاراوه.
له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلى تايبه‌تى داڤۆس سه‌باره‌ت به عێراق و سووريا و شه‌ڕى داعش، سه‌رۆك بارزانى روونيكرده‌وه، ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا زياتر له ئيداره‌ى پێشوو به ته‌نگ شه‌ڕى تيرۆره‌وه ده‌بێت و هاوكارى زياترى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌دات.
پرسيار: ئايا كاريگه‌رى گۆڕينى ئيداره‌ى ئه‌مريكا چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش و پرۆسه‌ى سياسى له عێراق ده‌بێت..
بارزانى: به گوێره‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا روويانداوه، به پێى ئه‌وه‌ى كه له‌وانه‌وه بيستوومانه دڵنيايى ئه‌وه‌يان داوه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاريكاريكردنى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له دژى داعش، پێشبينى ده‌كه‌ين ئيداره‌ى ئێستا زياتر له ئيداره‌ى رابردوو له بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر هاريكار بێت و ئه‌وه‌شمان بيستووه، به‌ڵام پێويسته چاوه‌ڕوان بين و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌ى ببينين.
پرسيار: وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پاڵێوراو رۆڵێكى كاريگه‌رى هه‌بوو بۆ عێراق ئايا په‌يوه‌نديتان له‌گه‌ڵى هه‌يه و ده‌يناسن..
بارزانى: پێشبينى ده‌كه‌ين و به دڵنياييه‌وه ده‌يناسم و ئه‌وم بينيوه له ناوچه‌كانى ديكه و سه‌ردانى عێراقيشيى كردووه و كه‌سێك كه گرنگى به دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و پێشبينى ده‌كه‌ين ئه‌و گۆڕانكارييه‌كى ريشه‌يى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بهێنێته ئاراوه.
بۆ بينى په‌خشى راسته‌وخۆى پانێله‌كه سه‌ردانى چه‌ناڵى كوردستان24 له يوتيوب بكه.