سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ده‌ستخۆشی له‌ بارزانی ده‌كات

له‌ داڤۆسه‌وه‌

K24 - داڤۆس:

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی, سەرۆکی هەرێمی کوردستان, مارک رووتە, سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا, لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ کوردستان 24 راگەیاند، کۆبوونەوەکە "زۆر سەرکەوتوو بوو" و باسیان لە شەری دژى داعش کرد.

مارك رووته‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 له‌ داڤۆس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ده‌ستخۆشیم له‌ بارزانی كرد، بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی شه‌ڕی داعش".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێشتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، كه‌ ئه‌و كات شه‌ڕی داعش له‌ قۆناغی پلانداناندا بووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، ئاماژه‌ی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ رێگه‌ی راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی، ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غداش تاووتوێ كردووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له‌ رووی كشتوكاڵ و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌شه‌وه‌، ده‌توانن هاریكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.