"یاریزانێكی سوسیداد هه‌وڵی پێكانێكی قورسی مێسی داوه"
دوای كۆتایی هاتنی یاریی نێوان سوسیداد و بارسێلۆنا له جامی شای ئیسپانیا كه به گۆڵێكی بێ‌وڵام به سه‌ركه‌وتنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات، رۆژنامه‌نووس و شیكره‌وه‌یه‌كی ئیسپانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی له هه‌وڵێ پێكانێكی مه‌ترسی رزگاری بووه.
(پیپی ئیسترادا) رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی دیاری ئیسپانیا له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێل چرینگیتۆ) كه شیكردنه‌وه بۆ یارییه‌كانی لالیگا ده‌كات، به وردبوونه‌وه له چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌كه‌ی نێوان سوسیداد و بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یارامێندی یاریزانی سوسیداد به درێژایی 90 خوله‌ك به‌دوای مێسییه‌وه بوو هه‌وڵی پێكانی ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجێنتینایه‌ی داوه.
ئیسترادا به‌شێك له وێنه‌كانی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر داناوه و نووسیویه‌تی: یاراماندی چه‌ندانجار به‌بێ تۆپ خۆی له مێسی نزیك كردووه و هه‌وڵی پێكانی لیۆی داوه.
بارسێلۆنا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌سه‌ر گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا رووبه‌ڕووی سوسیداد ده‌بێته‌وه.