به ڤیدیۆ...كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی كریستیانۆ ئاشكرا بوو
میدیاكانی ئیسپانیا پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر مالاگا، ڤیدیۆیه‌كی كریستیانۆیان بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاشكرایان كردووه كه ده‌ستی راستی كریستیانۆ ئازارێكی زۆری هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوی كردۆته‌وه كه كرییستیانۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ئازاری ده‌ستی راستییه‌وه سه‌ردانی پزیشكی كردووه، له مه‌شقه‌كانی دوێنێش پارچه له‌فافێكی توند له‌ده‌ستی راستی بیندراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به‌هۆی مه‌شقه‌كانی یاری ئاسن تووشی ئه‌م ئازاره بووه و فشاری زۆر كه‌وتۆته سه‌ر ماسولكه‌كانی ده‌ستی راستی.
ریال مه‌درید له دوایین 3 یاری رابردووی سه‌ركه‌وتنی تۆمار نه‌كردووه، دوو یاری له‌سه‌ریه‌كیشی دۆڕاندووه، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 6:15 خوله‌ك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ میوانداریی یانه‌ی مالاگا ده‌كات.