دەستبەكاربوونی وەزیری بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

وەزیری نوێی ئەمریكا بە "سەگی ھار" ناسراوە

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستبەکاربوونی وەزیری بەرگری پەسەندکرد.

درەنگانی شەوی رابردوو، جێمس ماتیس، بووە یەکەم ئەندام لە ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند بکرێت، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک، بەسەر دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆک.

ماتیس لەکۆی 99  دەنگ، 98 دەنگی بەدەستهێنا و لەلایەکی دیکەوە، جۆن کێلیش وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆ لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند کرا.

جیمس بە "سەگی ھار" ناسراوە و یەكێكە لە جەنەڕالە سەركەوتووەكانی ئەمریكا، لە ساڵی 1950 لە ناوچەی پۆلمانی واشنتن لەدایك بووە و ئێستا لە تەمەنی 66 ساڵیدایە، لە ساڵی 1969 لە تەمەنی 19 ساڵی پێوەندی بە هێزی پیادەی ئەمەریكاوە كردووە.

دوێنێ 20 كانوونی دووەمی 2017، دۆناڵد ترەمپ وەك 45مین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربوو، باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ماڵئاوایی لە كۆشكی سپی كرد.