خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی جامی ئه‌فریكا
له درێژه‌ی یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا 2017، ئه‌مڕۆ به ئه‌نجامدانی دوو یاریی كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 كانوونی دووه‌می 2017، له گرووپی چواره‌م له كاتژمێر 19:00 هه‌ڵبژارده‌ی غانا رووبه‌ڕبووی مالی بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، له كاتژمێر 22:00 هه‌ڵبژارده‌ی میسر و ئۆگه‌ندا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م یارییه تاڕاده‌یه‌ك داهاتووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دیاری ده‌كات، به‌وپێیه‌ی میسر له یاری یه‌كه‌م به خاڵێك رازیبوو، ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌دا سه‌ركه‌وتن تۆمار نه‌كات، ره‌نگه بۆ ماڵئاواییكردن به‌ربژێرێكی به‌هێز بێت.
هه‌ڵبژارده‌كانی میسر و غانا خاوه‌نی زۆرترین میوانداریكردنن كه هه‌ریه‌كه و 4 جار میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یان كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی میسر 7 جار بۆته پاڵه‌وان، ئه‌مه‌ش زۆرترین بردنه‌وه‌یه له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.