کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ئەحمەد تورک دەست پێدەكات

"چاوەڕێ دەكرا ئازاد بكرێت كەچی گوازراوەتەوە زیندانی خارپێت"
kurdistan24.net

K24 - مێردین

ژمارەیەك لە ھونەرمەند و رۆشنبیر و نووسەران، دەستیان بە كەمپەینێكی واژوو كۆكردنەوە كردووە، بۆ ئازادكردنی ئەحمەد تورك ھاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، پارێزەرانی دەڵێن، چاوەڕێیان دەكرد كە ئەحمەد تورك ئازاد بكرێت، بەڵام لەبری ئەمە ناوبراویان گواستەوە بۆ زیندانی خارپێت، ئەمەش ناھەقیەكی گەورەیە.

ئەحمەد تورك، ھاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، لە 17/11/2016، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كارەكەی دوورخرایەوە، لە 24 ھەمان مانگ بە فەرمانی دادگا دەستگیركرا.