تره‌مپ میراتێكی گه‌وره وگرنگی له ئۆباماوه بۆ جێماوه
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ كه بووه میراتگری ملیاره‌ها دۆلاری باوكی، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به په‌نجه‌لێدانێك بووه میراتگری سامانێكی ملیۆنی گرنگی دیكه، به‌ڵام ئه‌مه‌یانی له ئۆباماوه بۆماوه‌ته‌وه، ئه‌م ملیۆنانه‌ی دیكه دۆلار و خانووبه‌ره و پشك نییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ن له هه‌ژماری تویته‌ری @Potus فۆڵۆی سه‌رۆكیان كردووه و به‌شداربووی هه‌ژماره‌كه‌ین. سه‌رۆكی پێشوو له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2013 تا دواین رۆژی ویلایه‌ته‌كه‌ی 14 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی راكێشا بۆ ئه‌وه‌ی له تویته‌ره‌وه ئاگایان له په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بێت، كه‌چی تره‌مپ به‌بێ ماندووبوون بوو به خاوه‌نی ئه‌و سامانه.
له‌و هه‌ژماره‌ش ته‌نها 321 تویتی تێدا نوسراوه و تایبه‌ت نه‌بووه به خودی ئۆباما، به‌ڵكو تایبه‌ته به هه‌ر سه‌رۆكێكی دیكه‌ش كه له ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێردرێت، تویتی وه‌های تێداكراوه، كه بووه‌ته ناونیشانی سه‌ره‌كی میدیاكانی جیهان، چونكه هه‌ژماره‌كه فه‌رمییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه.
به‌ڵام هه‌ژماری تایبه‌تی @BarakObama كه تایبه‌ته به خودی خۆی، له ساڵی 2007 درووستیكردووه و 82 ملیۆن هاوبه‌شی هه‌بووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ریزبه‌ندی چواره‌می ئه‌و كه‌سایه‌تییه گرنگانه‌دایه و پێش ئۆباما 3 هونه‌رمه‌ندی گه‌وره به ناوه‌كانی( Katy Perry ) ئه‌مریكی به 95 ملیۆن و 400 هه‌زار و ( Justin Bieber) كه‌نه‌دی به 91 ملیۆن و 300 هه‌زار و ئه‌مریكییه‌كی دیكه به ناوی( Taylor Swift ) به 83 ملیۆن و 100 هه‌زار پێش ئۆباما كه‌وتوون.
ئه‌و تویتانه‌ی ئۆباما له ماوه‌ی 3 ساڵدا نوسیوویه‌تی، هه‌موویان نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی له ناكاو دیارنه‌مان، چونكه ئیداره‌ی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه نیشتیمانییه‌كان كه به ( NARA )ناسراوه، هه‌مووی له هه‌ژماری potus44@ به ناوی سه‌رۆكی 44ه‌مینه‌وه گواسته‌وه بۆ ئه‌رشیفی نیشتیمانی، دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێ، ئه‌و هه‌ژماره وه‌ك موڵكی ئه‌و ئه‌ژمارده‌كرێت و له بری وێنه‌ی ئۆباما، وێنه‌ی تره‌مپ داده‌نرێت، ئۆباماش به ده‌سته‌واژه‌كانی باوك، هاوسه‌ر، 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیبووی، به‌ڵام تره‌مپ گۆڕیویه‌تی بۆ" 45ه‌مین سه‌رۆكی یلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له بری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م سه‌رله‌نوێ وڵاته‌كه‌مان مه‌زن بكه‌مه‌وه".
له ژێره‌وه كات و مێژووی تۆماركردنی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌دا نوسیووه. یه‌نایه‌ری ساڵی 2017 و تویته‌كانیشی به‌و ناوه‌وه ئه‌رشیف ده‌كرێن".
له تویته‌ر دوو هه‌ژماری دیكه هه‌ن، یه‌كه‌میان ناوی @Flotus و له مانگی یه‌نایه‌ری 2013 وه تا دوێنێ به ناوی هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا خانم "میشێل ئۆباما"وه بووه، 6 ملیۆن و 680 هه‌زار هاوبه‌شی هه‌بووه و تا رۆژی هه‌ینی 4029 تویتی تێداكراوه، ئه‌ویش بوو به هی خانم (میلانیا تره‌مپ) هاوسه‌ری سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، هه‌رچی تویت و ئه‌رشیفه‌كانی ئه‌و هه‌ژماره‌ش هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشوو، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه نیشتیمانییه‌كانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌رشیفی تایبه‌ت.
دووه‌میان به ناوی @VP یه و هی جێگری سه‌رۆكه، تا رۆژی هه‌ینی لای جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بووه، خاوه‌نی 2 ملیۆن و 570 هه‌زار هاوبه‌ش بووه، 3636 تویتی تێدا نوسیووه، به‌ڵام دوێنێ ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و هه‌ژماره بۆ 2 ملیۆن و 540 هه‌زار كه‌س كه‌میكرد، پاش ئه‌وه‌ی كه‌وته ده‌ست مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، كه سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و جێگری سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه بوونه میراتگری هه‌ژمار و په‌یجه‌كانی Facebook و ئینستاگرامی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان.ئه‌و په‌یج و هه‌ژمارانه‌ی هه‌موو وێنه و نووسینه‌كانی ستافی پێشووی تێدا سڕدرایه‌وه و ئیتر میراتگره‌كانی پاش ئه‌وان ده‌توانن تێیدا بنووسن و بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆری شۆلمۆن ده‌رباره‌ی ئۆباما نوسیوویه‌تی، یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه هه‌ژماری تایبه‌تی و فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی به ناوی Potus وه‌ك كورتكراوه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درووستكردووه، به‌ڵام تره‌مپ هیچ هه‌ژمارێكی له‌و شێوه‌ی تا دوێنێش نه‌بووه، جگه له هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌ی به ناوی RealDonaldTrump@ كه له ساڵی 2009 دایناوه و زیاتر له 34 هه‌زار تویتی تێداكردووه و ژماره‌ی به‌شداربوانی گه‌یشتووه‌ته 22 ملیۆن كه‌س.
له دوێنێشه‌وه بووه به میراتگری هه‌ژماری Potus و له رۆژی هه‌ینییه‌وه تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه چوار تویتی تێدا نوسیووه.