به وێنه.. نيگاكانى مێشێل تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيان سه‌رقاڵ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له سه‌روبه‌ندى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆناڵد ترامپ 45يه‌مين سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سه‌رنجيان له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كان له باره‌ى سوێندخواردنى ترامپ بوو.
نيگاكانى مێشێل ئۆباما، كه لالووته‌وه سه‌يرى هيلارى كلينتۆنى كردووه، وه‌ك رقێك به‌رامبه‌ر به شكستهێنانى له به‌رامبه‌ر ترامپ و رێگه خۆشكردن بۆ ئه‌وه‌ى ترامپ بچێته كۆشكى سپييه‌وه.
هه‌روه‌ها رووخسارى مێشێل سه‌رنجى زۆرترى له‌سه‌ر بووه، ئه‌و كاته‌ى رووبه‌ڕووى ميلانياى هاوسه‌رى ترامپ بووه‌ته‌وه و ويستوويه‌تى پێبكه‌نێت، به‌ڵام رووخسارى بۆ سه‌رسووڕمانى گۆڕيوه كاتێك بينيويه‌تى ميلانيا ديارييه‌كى له‌گه‌ڵ خۆى بۆ هێناوه.
@CGBPosts pic.twitter.com/v9pU6ZGjSB
— Queen of the Night? (@SkinnyVitch) ٢٠ يناير، ٢٠١٧
Michelle Obama was all of us today pic.twitter.com/xlM7H4uWa7
— Common Gay Boy (@CGBPosts) ٢٠ يناير، ٢٠١٧