بە وێنە... لە رووداوێكی ھاتووچۆ 7 كەس گیانیان لە دەستدا
K24 – ھەولێر
شەوی رابردوو لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای كەڵەك- بەردە رەش، 7 ئەندامی خێزانێك گیانیان لە دەستدا.
كەسێكی نزیك لە خێزانەكە بە كوردستان24 گوت: "رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپل و بارھەڵگرێك روویداوە، بەو ھۆیەوە 7 كەسی دانیشتووی گوندی كەونەباك لە سنووری بەردەرەش كە شوفێر و سەرنشینانی ئۆپلەكە بوون ھەموویان ئەندامی یەك خێزان بوون گیانیان لە دەستدا".