كوڕه‌كه‌ى ترامپ له پشتى باوكييه‌وه ئه‌م ياريیه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ يه‌كه‌م بڕيارى سه‌رۆكايه‌تى واژوو ده‌كرد و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له پشتييه‌وه وه‌ستابوون، بارونى كوڕى ترامپ يارى له‌گه‌ڵ كوڕى خوشكه‌كه‌يدا ده‌كرد و ده‌يويست ئه‌و بهێنێته پێكه‌نين.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و رووداوه له 12 كاتژمێرى سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌يدا 6 مليۆن بينه‌رى هه‌بووه.
بارون، كوڕه بچووكى ترامپه و به بچووكترين منداڵ هه‌ژمار ده‌كرێت كه له 54 ساڵى رابردوودا له كۆشكى سپى نيشته‌جێ بێت. ئه‌و له بۆنه‌كاندا وه‌ك باوكى به جلوبه‌رگى كلاسيكييه‌وه ئاماده ده‌بێت. ساڵانه ئه‌و له قۆتابخانه‌يه‌كى مانهاتن تێچووى 45 هه‌زار يۆرۆ خه‌رجى ساڵانه‌يه‌تى.