هێرشكه‌ری یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ 5 زمان ده‌زانێت و پاره‌یه‌كی زۆر و چه‌ك و كامێرا له شوقه‌كه‌یدا گیراوه
K24 – هه‌ولێر:
له‌و شوقه‌یه‌ی ئه‌نجامده‌ری كوشتارگه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركراوه، هێزه‌كانی پۆلیس بڕی 197 هه‌زار دۆلار و ژماره‌یه‌ك مۆبایلی جۆراوجۆر و ده‌مانچه و دوو فلای كامی چاودێری "دورون" دۆزراوه‌ته‌وه و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت عه‌بدزولقادر مه‌شاریپۆڤ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی چۆن به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه ده‌ست رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی كه‌وتووه" ئه‌نجامده‌ری هێرشی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ، ته‌مه‌نی 33 ساڵه و به هه‌ر 5 زمانی رووسی، توركی، عه‌ره‌بی، چینی و ئۆزبه‌كی ده‌توانێت قسه‌بكات و په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعش له سووریا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" پۆلیس له‌گه‌ڵ مه‌شاریپۆڤدا 4 كه‌سی دیكه‌شی له‌و شوقه‌یه ده‌ستگیركردووه، یه‌كێكیان پیاوێكی قیرغیزیستانی و 3 ئافره‌تی میسری و سه‌نیگالی و سۆماڵی بوون، بكوژه‌كه بۆ كارپێكردنیان له شوقه‌كه و كڕین و دروستكردنی خواردن به‌كاریهێناون".
له‌وكاته‌ی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوقه‌كه، بكوژه‌كه له ژووری نوستنه‌كه‌یدا خۆیشاردووه‌ته‌وه و ویستوویه‌تی فێڵ له پیاوانی پۆلیس بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستیهێناوه و دواجار كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا.