كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری بڵاوكردوە، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی شارەكانی ھەرێمی كوردستان كەشناسی ئاشكرای كردووە، بۆ سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.