به‌ ڤیدیۆ.. ئه‌و شوێنه‌ی داعش كچانی ئێزدی تێدا به‌ندكردبوو

كوردستان 24 له‌ مووسڵ.. بزانه‌ داعش دوای خۆیان چییان به‌جێهێشتووه‌
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ:

کوردستان 24 دەچێتە ناو ئەو خانووانەی مووسڵ, کە  داعش کچانی ئێزدی تێدا نیشتەجێکردبوون، خەڵکی ئەو گەڕەکەش زانیاری زیاتر باس دەکەن کە داعش چۆن هاتووچۆی بەو کچانە کردووە.

لەگەڵ زیاد دەچینەو ئەم خانووە کە داعش ماوەی دوو ساڵ لەم خانووانە کچانی ئێزدی تێدا نیشتەجێکردبوو.

زیاد, خۆی کوردی ئێزدییە و لە فرقەی ئاڵتوونییە, ئەو دەڵێت "پێش ئەوەی ئێمە بگەینە گەڕەکی موهەندیسین داعش کچانی ئێزدی بە بەلەم پەراندوەتەوە ئەوبەری دیجلە, لەم خانووە جلوبەرگی ئافرەتان هێشتا ماوە, ئەو چەکدارانەی داعش لە گەڕەکی موهەندسین بوون زۆربەیان بیانی بوون بە تایبەت رووسی".