وەزارەتی پێشمەرگە بریندارە بێ كەسوكارەكانی سوپای عێراق دەگرێتەخۆ

بەشێك لە بریندارانی سوپای عێراق بێ كەسوكارن
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

لە دەستپێكی شەڕی مووسڵەوە زۆر لە بریندارانی سوپای عێراق دەگەیندرێنە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك، بەڵام زۆریان ھیچ كەسوكاریان دیار نییە و لیژنەی پێشوازی لە شەھید و بریندارانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو كەسانە لەخۆ دەگرێت تا كەسوكاریان دیار دەبن و تا ئێستاش 60 برینداری هاوشێوە لە سنووری دھۆك ھەن.