موچەی خانەنشینی ئۆباما ساڵانە زیاتر لە 200 ھەزار دۆلارە

چەندین ئیمتیازی دیكەشی ھەیە

K24 - ھەولێر

باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پاش كۆتاییھاتنی 8 ساڵ سەرۆكایەتییەكەی لە تەمەنی 55 ساڵیدا بە مووچەی ساڵانەی 207.8 دۆلار خانەنشین دەكرێت.

ئۆباما و تەواوی سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكا لە حەوت مانگی یەكەمی خانەنشینی لە خزمەتگوزاریی "گواستنەوە" سوودمەند دەبن، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەگەل ژیانی دوای سەرۆكایەتی بگونجێنن.

ھەروەھا بە درێژایی ژیانیان لە خزمەتگوزاریی "دەزگای خزمەتگوزاریی نھێنی" سوودمەند دەبن، لەگەل ئەوشدا خەرجی سەفەر و نووسینگە و پەیوەندی و چاودێریی تەندروستی پێیان دەدرێت.

بەپێی راپۆرتێكی حكومەت، كۆی گشتی ئەم خەرجییانە لە ساڵی 2015 بۆ جیمی كارتێر گەیشتە 200 ھەزار دۆلار و بۆ جۆرج والكێر بۆش 800 ھەزار دۆلار.

مووچە و ئیمتیازاتی دیكەی خانەنشینی سەرۆكەكانی ئەمریكا لە ساڵی 1958 دیاریكرا، پاش ئەوەی ھاری ترومان بەدەست ئاستەنگی داراییەوە دەناڵاند.

مووچەی خانەنشینی سەرۆكەكانی ئەمریكا بەقەد مووچەی وەزیرانی حكومەتە لەكاتی وەزیربوونیان و لە لایەن گۆنگرێسەوە دیاری دەكرێت.

بەڵام ئێستا ئەم جورە یارمەتییە بۆ سەرۆكەكانی پێشوو سنووردار بووە، كە سەرچاوەی پارەكەشی باجی ھاووڵاتیانە.

ساڵی رابردوو كۆنگرێس پرۆژە یاسایەك بۆ دیاریكردنی سەقفێك بۆ مووچەی خانەنشێنی و خەرجییەكانی دیكەی سەرۆكەكانی پێشوو دەركرد كە دەگاتە 200 ھەزار دۆلار لە سالێكدا. بەھۆیەوە تێچوونی ژیان بە مووچەی خانەنشینی بەرز دەبووەوە.

ھەر بە ھۆی ئەم پرۆژە یاسایە، بڕی 400 ھەزار دۆلاریش نەدەما و لە بەرامبەر ھەر دۆلارێك كە سەرۆكی پێشووو بەدەست دەھێنا كەم دەكرایەوە.

بەڵام ئۆباما مافی ڤیتۆ بەرامبەر ئەم  یاسایە بەكارھێنا، كە پرۆژە یاساكە كۆتایی بە مووچە و ئیمتیازاتی كارمەندانی سەرۆكەكانی پێشوو دەھێنا و خزمەتگوزاریی "دەزگای خزمەتگوزاری نھێنی" بۆ سەرۆكەكانی پێشوو سەخت دەكرد.

ھەندێ لە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكا بەھۆی پێشكەشكردنی گوتار و نووسینی كتێب داھاتێكی زۆر بەدەست دێنن.

سەرچاوە: CNN

JS