خۆبەخشانە چاودێری 3 ھەزار سەگ دەكات

kurdistan24.net

K24 – ئیستانبوڵ

موراد ھاووڵاتیەكی دانیشتووی ئیستانبوڵە ئەو بێ ئەوەی ھیچ لەو كارە سوودمەندبێت، چاودێری 3 ھەزار سەگ دەكات و لە وەرزی زستان و بەم سەرما و سۆڵە رۆژانە دوای ئەوەی لەكاركردن دەگەڕێتەوە خواردن دەدات بە سەگەكان بۆ ئەوەی لە برسان نەمرن، ئەگەر نەخۆشیش بكەون ھەر خۆی دەبێتە دكتۆریان.

موراد بە كوردستان24 گوت: "ھەموو مرۆڤ بەرپرسن لە ئاژەڵەكان، لەبەر گرنگی نەدانی مرۆڤەكان ئاژەڵ ئازار دەكێشن، سێ ساڵ لەمەوبەر من لە كۆڵانێك سەگم بەخێو دەكرد، ئێستا ئەو سەگانەی ئێرە بەخێو دەكەم ئەگەر نەخۆش بكەون دەبم بە دكتۆریان".

ئەو سەگانە لەلایەن شارەوانی لە شارەوە دەھێندرێنە ئەو دەشتانە و گرنگیدانی موراد وایكردووە جگە لە خۆی ھاوڕێكانیشی بۆ پێدانی خواردن بە سەگەكان بێنە ئەو شوێنە.