يه‌كه‌م تويتى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا ببينه‌

له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا، ميلانيا ترامپ يه‌كه‌م تويتى بڵاوكرده‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا، ميلانيا ترامپ يه‌كه‌م تويتى بڵاوكرده‌وه‌.

رۆژى هه‌ينى رابردوو، له‌ مه‌راسيمێكى تايبه‌تدا كه‌ له‌ به‌رده‌م كۆشكى سپى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌چوو، دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكى 45ـه‌مى ئه‌مريكا دانرا و سوێندى ياسايى خوارد.

ميلانياى هاوسه‌رى ترامپ له‌ هه‌ژمارى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا نووسيويه‌تى: "زۆر جێى شانازيمه‌ وه‌ك خانمى يه‌كه‌م خزمه‌تى ئه‌م وڵاته‌ جوانه‌ بكه‌ن".