ملیۆنێك ئه‌مه‌ریكی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترامپ، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی، له 14 شوێن و ویلایه‌تی جیاواز، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه، خۆپیشاندانه‌كه، درێژه‌پێده‌ری رێپێوانی ژنان بوو له واشنتۆن، كه له رۆژی سوێندخواردنی ترامپ، ئه‌نجامدرا.
ته‌له‌ڤزیۆنه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئاماره‌كانی له سه‌رچاوه و ئاژانسه فه‌رمییه‌كان وه‌رگرتووه و به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وانیش، زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی، له دژی سیاسه‌ته‌كانی ترامپ، خۆپیشاندانییان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی ئاماری پۆلیس، 100 هه‌زار له نیویۆرك، 125 هه‌زار له شیكاگۆ، 60 هه‌زار له ئه‌تلانتا، 70 هه‌زار پۆرتلاند، 120 هه‌زار سیاتڵ، 40 هه‌زار ئۆستن، نزیكه‌ی 125 هه‌زار له بۆستن، 100 هه‌زار لۆس ئه‌نجلۆس، 20 هه‌زار هیوستن، 100 هه‌زار ساینت پۆل، 40 هه‌زار له سان دیگۆ، 100 هه‌زار له مادیسۆن، 60 هه‌زار له ئۆكلاند و 20 هه‌زاریش له ساكره‌مێنتۆ، به‌شداری خۆپیشاندانییان كردووه.