جۆن كيرى خۆپيشاندان دژى ترامپ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى وه‌ك هاووڵاتييه‌كى ئاسايى ئه‌مريكا به‌شدارى له خۆپيشاندانى نه‌يارانى سه‌رۆكى نوێى وڵاته‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ كرد.
دوێنێ شه‌ممه 21ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، له چه‌ند ويلايه‌تێكى ئه‌مريكا خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى له دژى دانانى دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك له چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت، جۆن كيرى له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌ى به‌شدارى له خۆپيشاندانه‌كاندا كردووه.