سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك: ترامپ پشتيوانى كورده
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك مايكڵ مۆڵنێكس، رايگه‌ياند، ئيداره‌ى ترامپ دۆستى كورد ده‌بێت و پشتيوانى زياترى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ماوه‌ى 100 رۆژى يه‌كه‌مى ئيداره‌كه‌ى واده‌يه‌كى هه‌ستياره و زۆر شت روونده‌بێته‌وه له باره‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى نوێى واشنتن.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 08:00ى كوردستان 24، مايكڵ مۆڵنێكس به‌م جۆره وه‌ڵامى پرسياره‌كانى كوردستان24ى دايه‌وه:
پرسيار: چ گۆڕانكارييه‌كى جه‌وهه‌رى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات..
مايكڵ مۆڵنێكس: به‌ڵێ بێگومان من سه‌رۆكى زانكۆم و كه‌سێكى سياسى نييم و شاره‌زاى سياسى نييم، به‌هه‌ر حاڵ هه‌موومان ده‌زانيين گۆڕانكارى ريشه‌يى دێته ئاراوه له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ترامپ كه‌سێكه به ده‌نگى به‌رز ئه‌وه‌ى وتووه، دژى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێرانه، كه ئۆباما واژووى له‌سه‌ر كردووه و چه‌ندجار وتويه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌دڕێنێت و زۆر نيگه‌ران بووه له‌سه‌ر نه‌بوونى باڵانسى هێز له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و من دڵنيانيم له‌وه‌ى چى ده‌كات، به‌ڵام هه‌مووى ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ ده‌بێته ئه‌ندامى كابينه‌كه‌ى و له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه.
پرسيار: ترامپ چى بۆ كوردستان پێيه..
مايكڵ مۆڵنێكس: به دڵنياييه‌وه، وه‌ك پێشتريش وتم له ئێستادا پێشبينيكردن ئه‌سته‌مه و ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ ده‌بێته وه‌زيرى ده‌ره‌وه و كێ ده‌بێته وه‌زيرى به‌رگرى و كێ ده‌بێته جێگرى و نازانم به ته‌واوى سياسه‌تى چۆنه و ئه‌وه به دڵنياييه‌وه ده‌زانم كه پشتيوانێكى سه‌رسه‌ختى كوردستانه و ئه‌و كه‌سانه‌ش گرنگن كه دێنه پێگه‌ى بڕياردان و ئه‌وان كاريگه‌رى زياتر له سه‌ر بڕياره‌كانى ترامپ ده‌كه‌ن.
پرسيار: له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ترامپ چۆن پێشوازى له‌و پرسه ده‌كات..
مايكڵ مۆڵنێكس: دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه من نازانم ئه‌و چۆن بير ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سێكى ئه‌رێنييه به‌رامبه‌ر دۆزى كورد و خه‌ڵكى كورد. خه‌ڵكى كورد له‌وێ له ئه‌مريكا هه‌ن و ده‌ژين و پێم وايه ترامپ ده‌زانێت و شاره‌زايى باشى هه‌يه له كورد و هيوادارم به ماوه‌يه‌كى كورت بتوانێت بڕيارێكى باش بدات، به‌ڵام له ئه‌مريكا هه‌موو كات پشتيوانى ئه‌و وڵاتانه بووه، كه ده‌يانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بن و له مێژووى ئه‌مريكا ئه‌و شته زۆر باو بووه و به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه ئێستا خه‌ڵك له ئه‌مريكا زياتر ئاشناى كورد بووه و كه كارێكى مه‌زنيان له به‌رامبه‌ر داعش كرد و پێم وايه ترامپ پاڵپشتيى كورد ده‌بێت له بڕياره‌كانيدا و هه‌ندێك له سياسييه‌كانى ئه‌مريكا و منيش دڵنيا نييم ئايا ده‌بێته بابه‌تى يه‌كه‌م له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و هه‌ريه‌ك له به‌ڕێز بارزانى و به‌ڕێز مه‌سروور بارزانيش له ئه‌مريكا بوون و له واشنتن پۆست و ميدياى ئه‌مريكا زۆر باسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كراوه و پێم وايه زۆر به‌هێزه‌وه پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات.
پرسيار: ئايا له سه‌رده‌مى ترامپدا دۆستايه‌تى كوردستان زياتر ده‌بێت..
مايكڵ مۆڵنێكس: ئه‌و پشتيوانييه‌ى ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت و پێم وايه ترامپ شتى باشى له باره‌ى كوردستانه‌وه بيستووه و بڕيارى باش ده‌دات له باره‌ى كوردستانه‌وه و پێم وايه ناوچه‌كه به ناسه‌قامگيريدا ده‌ڕوات به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ترامپ بڕيارى خۆى له باره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران بدات و ناتوانم ئێستا بڕيار بده‌م و من شاره‌زا نييم و شاره‌زاى مێژووى سياسيى نييم، به‌ڵام شتێكى لۆژيكييه و له چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌ندێك ئاڵۆزى له ناوچه‌كه درووست ده‌بێت و 100 رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى ترامپيش زۆر هه‌ستياره و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داويه‌تى ده‌بێت جێبه‌جێيان بكات و ئه‌جێنداى خۆى له‌سه‌ر زه‌وى جێبه‌جێ بكات و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌موو وێنه‌كه روونده‌بێته‌وه.
پرسيار: ترامپ ده‌توانێت له گێڕانه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مريكا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو بێت..
مايكڵ مۆڵنێكس: پێم وايه به‌ڵێ، جارێكى ديكه‌ش ده‌يڵێمه‌وه و هه‌ر كه‌س قسه بكات ته‌نيا پێشبينى كردنه و ته‌نيا دوو رۆژ هاتووه‌ته ئۆفيسى سه‌رۆكايه‌تى و كاتێكى هه‌ستياره و ئه‌وه‌ى به بن گوێيدا ده‌چرپێنێت ئه‌و كاريگه‌رى ده‌بێت و ترامپ كه‌سێكه كاريگه‌رى ده‌وروبه‌رى له‌سه‌ره و كه‌سانى شايسته‌ى هه‌ڵبژاردووه بۆ دوروبه‌رى خۆى و هه‌ندێكيان خه‌ڵكى ئه‌مريكا پێيان خۆش نييه به‌ڵام به گشتيى ناڕوونييه‌ك له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هه‌يه به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بڕياريشم وايه له داهاتوو بڕيارى زۆر باش ده‌دا.
پرسيار: وه‌ك زانكۆكه‌تان توانيوتانه ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ژيانى هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ رايگشتى و زانكۆكانى ئه‌مريكا..
مايكڵ مۆڵنێكس: ئه‌وه‌ى كه ده‌بيسترێت له ئه‌مريكا، من تازه هاتوومه‌ته‌وه و هه‌ندێك هيلاكيشم و له رێگه هاتوومه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى زياتر له ئه‌مريكا ده‌بيسترێت و خه‌ڵك ده‌يزانێت پێشمه‌رگه‌يه و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌يه به‌رامبه‌ر به داعش و ئه‌مه‌ش كوردستانى كردووه‌ته تۆپ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان و له ئه‌مريكاش و ئه‌و ئازايه‌تييه‌ى كه ژنان و پياوانى پێشمه‌رگه كردوويانه له دژى داعش كه له برى هه‌موو جيهان ئازاد شه‌ڕى داعشيان كردووه، وايكردووه هه‌موو ئه‌مريكا زياتر له باره‌ى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌يه‌وه بزانن.
ئ.هـ