يه‌كێتى سياسه‌تى روو له پارتى و پشت له گۆڕان تاقيده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر، سلێمانى:
ژماره‌يه‌ك لە ئەندامانی ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان نیگەرانى خۆیان دەردەبڕن به‌رامبه‌ر به بوونی دوو رێكکەوتنى جیاوازی سیاسى حزبەکەیان لەگەڵ هه‌ر یه‌ك له پارتى و گۆڕان، رەخنەش لەوه ده‌گرن كه نه‌توانراوه ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان بگه‌یه‌نن به ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی هه‌ردوو حزب. هاوكات ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كاریگه‌رییه‌كانی رێككه‌وتنی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتووش به‌رده‌وام بێـت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانه له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ئه‌ندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت: به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ده‌باشان پێویسته یه‌كێتی له هه‌ر رێككه‌وتنێكی نوێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداربكاته‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێیوایه كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیان به پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه هه‌یه.