گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی سامانی تره‌مپ و ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

هه‌شت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌

K24 - هه‌ولێر:

گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رمایه‌ و بازرگانی، له‌ نوێترین ژماره‌ی خۆیدا، سه‌روه‌ت و سامانی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌ندامانی ئیداره‌ی نوێ و به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كانی نوێی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی گۆڤاره‌كه‌، تره‌مپ خاوه‌نی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره‌ و مایك پێنسی جێگریشی خاوه‌نی 800 هه‌زار دۆلاره‌.

گۆڤاره‌كه‌ سامانی به‌ شێك له‌ وه‌زیره‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكای به‌مجۆره‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌:

ویلبەر رۆس، وەزیری بازرگانی: دوو ملیار دۆلار و نیو

بێتسی دێڤۆس، وەزیری خوێندن: ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلار

ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوە: 325 ملیۆن دۆلار

ستیڤ منوچین، وەزیری خەزێنە (دارایی): 300 ملیۆن دۆلار

ئاندی پوزدەر، وەزیری کار: 45 ملیۆن دۆلار

بن کارسۆن، وەزیری وەزیری نیشته‌جێكردن و گەشەپێدان: 29 ملیۆن دۆلار

ئیلیان چاو، وەزیری گواستنەوە: 24 ملیۆن دۆلار

تۆم پرایس وەزیری تەندروستی: 10 ملیۆن دۆلار

جێف سێشن، داواکاری گشتی: 6 ملیۆن دۆلار

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری: 5 ملیۆن دۆلار

جۆن کێللی، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی: 4 ملیۆن دۆلار

رایان زینکی، وەزیری ناوخۆ: 800 هەزار دۆلار