ئه‌و كه‌سه‌ی كورد به په‌نیر تێگه‌یشتبوو له ئیداره‌ی تره‌مپ ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
بێن كارسۆن، سه‌ره‌تا ده‌یویست وه‌كو كاندیدی كۆمارییه‌كان خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام دواتر كشایه‌وه و ئێستا بڕیاره له ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ، پۆستی وه‌زیری نیشته‌جێكردن و گه‌شه‌پێدان وه‌ربگرێت.
بێن كارسۆن، كه پزیشكه، له سه‌ره‌تادا، له یه‌كێك له دیبه‌یته‌كان كاتێك له باره‌ی كورده‌وه پرسیاری لێده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "كورد جۆرێك له په‌نیری ویسكنسن"ه، كه ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكایه و به په‌نیر به‌ناوبانگه، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
به‌و پێیه‌ی ئه‌وكات، هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی تایبه‌تییان له دژی چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه‌دا ئه‌نجامدا و نزیكه‌ی 70 دیلیان ئازاد كرد و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
وڵاته‌كه‌شی به‌رده‌وام بوو له پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه، ئه‌وكات رۆژنامه‌وانان ره‌خنه‌ی توندیان له بێن كارسۆن گرت و چاودێرێكی كۆمارییه‌كانیش له رۆژئاوای كارۆلینا گوتی: "بێن كارسۆن نازانێت چی ده‌ڵێت و له باره‌ی چییه‌وه قسه ده‌كات".
نوێنه‌رێكی دیكه‌ی كۆمارییه‌كان، له ویلایه‌تی ئایۆوا، گوتی: "قسه‌كانی له باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وات لێده‌كات، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێبكه‌نی ".
بن كارسۆن پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌رییه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دووانه‌یه‌ك ئه‌نجامدا، كه له سه‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه لكابوون.