كریستیانۆ خێرێكی گه‌وره ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، جارێكی دیكه كریستیانۆ به‌ڵێنی پشتگیریكردنی ژیانێكی خۆشی به منداڵه سوورییه‌كه داوه كه دایك و باوكی بوونه قوربانی ده‌ستی ته‌قینه‌وه‌كانی داعش.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڵێنی داوه ژیان و گوزه‌رانی حه‌یده‌ری 4 ساڵان خۆشبكات كه پێشتر له مه‌دردیش میوانداریی ئه‌م منداڵه‌ی كردووه و درێسێكی خۆشی به‌دیاری پێداوه.
كریستیانۆ به‌ڵێنی داوه له‌م نزیكانه هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌م منداڵه سوورییه بنێرێت كه ئێستا له بریتانیا له‌گه‌ڵ مام و مامۆژنه‌كه‌ی ده‌ژیت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه (محه‌مه‌د) كه مامی حه‌یده‌ره به رۆژنامه بریتانیاییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه حه‌یده‌ر ژیانێكی سه‌خت و پڕتراژیدیای تێپه‌ڕ كردووه و هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه له داهاتوودا چیرۆكه كاره‌ساتباره‌كه‌ی به ژیانێكی ئاسووده ته‌واو بكات.
حه‌یده‌ر له‌گه‌ڵ باوك و دایكی به‌هۆی شه‌ڕی داعش له سووریا ڕایان‌كرد و له لوبنان نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام له 2015 حسێن و له‌یلا كه باوك و دایكی ئه‌م منداڵه بوون له له به‌یرۆتی پایته‌ختی لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڤیدیۆی حه‌یده‌ری بچووك له كاتی چاوپێكه‌وتنی كریستیانۆ و سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید