تره‌مپ ره‌نگی په‌رده‌ی نووسینگه‌كه‌ی ده‌كاته زه‌رد
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گۆڕانكاری له ئۆفیسه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا كردووه و په‌رده‌كانی كرده زه‌رد، كه پێشتر له سه‌رده‌می ئۆباما، سووری ماڕۆنی بووه.
ئێستا په‌رده‌كانی ئۆفیسه هێلكه‌ییه‌كه‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی, زه‌رده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌نه‌فه‌ی نوێ دانراوه، به‌ڵام فه‌رشه‌كه‌ی سه‌رده‌می جۆرج ده‌بیلو بووش، جارێكی دیكه راخراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ پێشتر به‌ڵێنی به نایجل فاراج، سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی به‌ریتانیا دابوو، جارێكی دیكه‌ی په‌یكه‌ری ویسنتۆن چه‌رچل، بگه‌ڕێنێته‌وه ئۆفیسه‌كه‌ی و به‌ڵێنه‌كه‌شی هێناوه‌ته جێ و له جێگه‌ی په‌یكه‌ری مارتن لوته‌ر كینگ دایناوه و ئه‌ویشی گواستووه‌ته‌وه شوێنێكی دیكه‌ی ئۆفیسه‌كه.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، بڕی 100 هه‌زار دۆلاری بۆ خێزانی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ته‌رخانكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له دیكۆری شوێنه تایبه‌ته‌كانی خۆیان له كۆشكی سپی بكه‌ن.
له 132 ژووره‌كه‌ی كۆشكی سپی، خێزانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له چۆنیه‌تی گۆڕین و هه‌ڵبژاردنی دیكۆره‌كان.
زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیش له ده‌ستی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، بۆ گۆڕانكاری له دیزاین و دیكۆری ناوه‌وه‌ی كۆشكی سپی و پێشتر میلانیا تره‌مپ، له 3ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی و ئه‌ندازیارێك كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌لای كه‌مه‌وه میلانیا شه‌ش مانگی یه‌كه‌م له نیویۆرك له‌گه‌ڵ بارۆنی كوڕیدا ده‌مێنێته‌وه و ناچێته كۆشكی سپی.
ئه‌و ژوورانه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، ژووری خه‌وتنی ئه‌براهام لینكۆڵن، 16ه‌هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هۆڵی سه‌وز و هۆڵی نانخواردنی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته.