پشكی ھەرێم لە قەرزە یەك ملیار دۆلارییەكەی عێراق نادیارە

نورە بەجاری: پێویستە ھەرێمی كوردستان پشكی لەو قەرزە ھەبێت
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

دوای ئەوەی ئەمریكا گرەنتی وەرگرتنی قەرزی دایە عێراق بە بڕی یه‌ك ملیار دۆلار ، بەڵام تا ئێستا روون نیە كە حكوومەتی بەغدا پشكی ئەو قەرزە دەداتە ھەرێمی كوردستان یاخود نا، ئەندامێكی لیژنی ئابووری لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق دەڵێت، پێوسیتە بەغدا پشكی ھەرێمی كوردستان لەو قەرزە بدات و  وشرۆڤەکارێكیش پێیوایە بە گوێرەی بڕیارەكانی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق بێت، ھەرێمی کوردستان پشکی لەو قەرزە پێنادرێت.