دوا پەیامی ئۆباما بۆ ترەمپ

نامەكەی لە گیرفانی خۆی دەرھێنا و پێشانی رۆژنامەنووسانیدا و دووبارە لە گیرفانی دانایەوە

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی نامەیەكی لە گیرفانی خۆی دەرھێنا و گوتی ئەوە نامەیەكی زۆر جوانی باراك ئۆبامایە لە ئۆفیسی كۆشكی سپی دۆزیومەتەوە.

ئۆباما پێش ئەوەی كۆشكی سپی بەجێ بھێڵێت نامەیەك بۆ ترەمپ بەجێھێشت.

سەرۆكەكانی ئەمریكا پێش ئەوەی كۆشكی سپی بە جێ بھێڵن نامەیەك لەدوای خۆی بۆ سەرۆكی نوێ بەجێ دەھێڵن، كە زیاتر پشتگیری و ئاموژگاری بۆ سەرۆكی نوێ تێدایە.

پاش ئەوەی ترەمپ نامەكەی لە گیرفانی خۆی دەرھێنا و بە نامەیەكی زۆر جوانی ئۆباما زانی، دووبارە لە گیرفانی دانایەوە و لە درێژەی قسەكانیدا گوتی "ھەڵیدەگرم، بەڵام تەنانەت بە میدیاش ناڵێم چی تێدایە".

لە ساڵی 1993، كاتێ كە جۆرج بۆش كۆشكی سپی بۆ بیل كلینتۆنی بەجێھیشت، لە نامەیەكدا بۆی نووسی "سەركەوتنتان سەركەوتنی وڵاتەكەتانە. بە تەواوەتی پشتگیریتان دەكەم".