دكتۆرێكی كورد بێ بەرامبەر پشكنین بۆ نەخۆشەكان دەكات
K24 – قامشلۆ
پزیشكێكی كورد ھەفتەی رۆژێك تەرخان دەكات بۆ ئەوەی بێبەرامبەر پشكنین بۆ نەخۆشەكان بكات.
سیما ئیبراھیم پزیشكێكی كوردە لە قامشلۆ كە دەیەوێت لە رێگەی پێشەكەیەوە وەك كارێكی مرۆیی ھاوكاری خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەت بكات ئەو بە كوردستان24 گوت: "ھەفتانە ژمارەی سەردانی نەخۆش بۆ نۆڕینگەكەم رووی لە زیاد بوون دەكات، ئەو كاتەی دەبینم نەخۆشەكان بە روێكی خۆشەوە سەردانم دەكەن زۆر دڵخۆش دەبم".