بە ڤیدیۆ... داعش ماڵی ھاووڵاتیانی كردووەتە زیندان

ھاووڵاتیان رۆژە رەشەكانی بندەستی داعش دەگێڕنەوە
kurdistan24.net

K24 – تلكێف

چەكدارانی داعش جگە لە باڵەخانەی دامودەزگاكانی حكوومەت ماڵی ھاووڵاتیانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكارھێناوە، دانیشتوانی قەزای تلكێف ئاشكرای دەكەن داعش ماڵەكانی ئەوانی كردبوو بە زیندان و كەسیش نەیدەتوانی بڵێ قایل نیم، ژمارەیەك لە ھاووڵاتیانی تلكێف چیرۆكە زیندانیكردن و نەھامەتییەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بۆ كوردستان24 دەگێڕنەوە.