"ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسیلۆ 3 یاریزانی ده‌ستنیشان كردووه"

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید 3 یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی باڵی چه‌پی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه مارسیلۆ یاری تێدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی fichajesـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی له پێویستی یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسیلۆ ئاگادار كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێكانه له‌سه‌ریه‌كه‌كانی مارسیلۆ و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی زیزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه‌ی ناچار كردووه به دوای شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌دا بگه‌ڕێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید 3 یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسیلۆ ده‌ستنیشان كردووه كه پێكهاتوون له ئارۆن مارتن به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 19 ساڵی یانه‌ی ئیسپانیۆل، یۆرۆی بێرشیشی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی ریال سوسیداد و ماركۆس ئه‌لۆنسۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی یانه‌ی چێڵسی كه به ڕه‌گه‌ز ئیسپانییه.
مارسیلۆ له دوایین یاریی یانه‌كه‌ی له لالیگا له گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر مالاگا تووشی پێكان بوو، به گوێره‌ی میدیاكان مانگێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێویسته.
