مه‌لا به‌ختیار: پارتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ئاماده‌یه
K24 - سلێمانی:
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له سلێمانی، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه و ره‌تیشیكرده‌وه تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكیان كردبێت و گوتی: "ته‌نها تایتڵمان به براده‌رانی پارتی داوه".
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند، سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتییان بۆ پارتی روونكردووه و گوتی: "ئه‌وان مافی خۆیانه ئاگادار بن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كاندا، تێبینی ئه‌وه‌یانكردووه، پارتی، ئاماده‌یی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی ئه‌ستانه و راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی رایگه‌یاند، دوورونزیك ئاماژه به رۆژئاوای كوردستان نه‌كراوه و باس له فیدرالی سووریا و مافی چاره‌نووسی كوردیش ناكات.
مه‌لا به‌ختیار، له باره‌ی دوایین سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، بارزانی له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا گوتی: "یان به‌یه‌كه‌وه به ژین به ئاشتییانه جیابینه‌وه" و باسی ریفراندۆمیشی كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌ندامانی شانده‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسییان له‌و بابه‌ته كردووه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه، پێش مووسڵ و دوای مووسڵیش، سه‌ربه‌خۆیی مافی ره‌های كورده و گوتی: "ئێمه جیانابینه‌وه، چونكه خاكمان داگیركراوه و به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه به وڵاتێكی وه‌ك عێراقه‌وه لكێندراوین".