فه‌يله‌قى قودس له عێراق درووستده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، رايگه‌ياند، گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس دژايه‌تيكردنى ئيسلامه و فيرقه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ رزگاركردنى قودس پێكده‌هێنين.
موقته‌دا سه‌در له راگه‌يه‌ندراوێكى ده‌ستنووسدا كه به ده‌ستى خۆى نووسيويه‌تى و واژووى كردووه، هۆشدارى داوه له گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له ته‌لئه‌بيبه‌وه بۆ قودس.
صه‌در نووسيويه‌تى: ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مريكا دژايه‌تى راسته‌وخۆ و ئاشكراى ئيسلامه و ئه‌و بڕياره ده‌خوازێت فيرقه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ رزگاركردنى قودس پێكبهێنين.
هه‌روه‌ها داوايكردووه، كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى يان خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ياخود به جدى كاربكات بۆ رێگرتن له‌و بڕياره.
هه‌روه‌ها داواى له وڵاتانى ئيسلامى كردووه، باڵيۆزخانه‌ى ئيسرائيل و ئه‌مريكا له وڵاته‌كانيان دابخه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له‌و بڕياره‌ى پاشگه‌ز بوويه‌وه، ئه‌وا ده‌كرێت لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێ به‌رامبه‌ر به ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵبدرێته‌وه.
فه‌يله‌قێك به ناوى قودس و به فه‌رمانده‌يى قاسم سوله‌يمانى له ريزى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران پێكهێنراوه و ئه‌ركى ئه‌و فه‌يله‌قه ئه‌نجامدانى چالاكى جۆربه‌جۆره له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
ئه‌و بڕياره‌ى سه‌در به يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و جۆره بۆ درووستكردنى هاوشێوه‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران له عێراق داده‌نرێت، دواى ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى سوپاى پاسداران له عێراقدا حه‌شدى شه‌عبى له چه‌كداره مه‌زهه‌بييه‌كانى شيعه له‌سه‌ر فه‌تواى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق درووستكرا.
ئ.ه
