به ڤیدیۆ... گۆڵپارێزه‌كه‌ی سه‌نیگال به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ناوبژیوانی فریوداوه
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له ترسی شكست فێڵێكی سه‌یری له ناوبژیوان كردووه و فریوی داوه.
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی ئه‌فریكا، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال و جه‌زائیر به‌یه‌كگه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش سه‌نیگال بلیتی قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی بڕی و جه‌زائیریش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كرد، له كاتی یارییه‌كه‌دا، خه‌دیم ندیای گۆڵپارێزی لاوی ته‌مه‌ن 20 ساڵی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئازاری قاچه‌كانی كرد و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر هاواری كرد، وا خۆی نیشاندا كه تووشی پێكانێكی ترسناك بووه، به‌مه‌ش ناوبژیوان بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ك یارییه‌كه‌ی وه‌ستاند، دواتر له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گۆڵپارێزه ناوبژیوانی فریوداوه و یارییه‌كه‌ی خاوكردۆته‌وه و له ترسی سه‌ركه‌وتنی جه‌زائیر ئه‌م كاره‌ی كردووه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا فێڵه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه