له رێى به‌غدا حه‌شدى شه‌عبى باج ته‌نيا له شوفێره كورده‌كان وه‌رده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كانى هێڵى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سكاڵاى خۆيان گه‌يانده ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 و ئاشكرايده‌كه‌ن، به هۆى ئه‌و باجه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به بێ هيچ پسووله‌يه‌ك له شوفێره كورده‌كانى وه‌رده‌گرێت، كه‌سابه‌تى ئه‌وان رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه.
يه‌كێك له‌و شوفێرانه خۆى به (ك.پ) ناساند و ژماره و ناوى لاى ماڵپه‌ڕى كوردستان24 پارێزراوه، له رێگه‌ى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنييه‌وه، ئاسته‌نگه‌كانى رێگه‌ى كاسپيكردنى خۆيانى خسته‌ڕوو و گوتى: به هۆى دانانى باجى زۆر له‌سه‌ر باره بازرگانييه‌كان، له ئێستادا راده‌ى سه‌فه‌رى بارهه‌ڵگره‌كان له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ زۆربوونى باجدا بازرگانان كه‌متر بارى بازرگانى ره‌وانه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سابه‌تى شوفێره كورده‌كان كردووه.
گوتيشى: چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له مه‌فره‌قى كه‌لار له سنوورى سڵێمان به‌گ به‌دواوه بازگه‌ى جياجيايان داناوه و له هه‌ر شوفێرێكى كورد، بڕى 100 هه‌زار دينار وه‌رده‌گرن، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ پسووله و نووسراوێكى ره‌سمى حكومه‌تيان به‌ده‌سته‌وه بێت و خۆيشيان به سوكايه‌تيپێكردنه‌وه ده‌ڵێن: سه‌رانه‌تان لێوه‌رده‌گرين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له بازگه‌ى پێشمه‌رگه‌ش بڕى 50 هه‌زار دينار له شوفێره‌كان وه‌رده‌گيرێت و له به‌رامبه‌ردا حه‌شدى شه‌عبى ته‌نيا له كورده‌كان پاره وه‌رده‌گرێت و شوفێره عه‌ره‌به‌كان پاره‌يان لێوه‌رناگيرێت.
ئه‌و شوفێره، كه نه‌يده‌ويست بۆ كامێرا قسه بكات و ته‌نيا له رێى مۆبايله‌وه قسه‌ى ده‌كرد، ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ كامێرا قسه بكه‌ن، ئه‌وا له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، كه به هۆى ئه‌وه‌ى بارێكى بازرگانى بۆ بازرگانێكى سوننه گواستووه‌ته‌وه، پێشتر 10 رۆژ له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دواتر ئازاد كراوه.
ماڵپه‌ڕى كوردستان24 په‌يوه‌ندى به يه‌كێكى ديكه له‌و شوفێرانه كرد، كه له رێگه‌ى هه‌ولێر – به‌غدا بارى بازرگانى ده‌گوازێته‌وه، بۆ دڵنيابوونه‌وه له ورده‌كارى رووداوه‌كه و ئه‌ويش به هه‌مان شێوه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بازگه‌ى تايبه‌تيان داناوه و ته‌نيا باج له شوفێره كورده‌كان وه‌رده‌گرن و به‌و هۆيه‌وه كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر جووڵه‌ى هێڵى بازرگانى هه‌ولێر و به‌غدا درووستكردووه.