بەرپرسێكی داعش كوژرا

ھاوپەیمانان بە سەختی بنكە و بارەگاكانی داعش لە ناحیەی رەشاد بۆردومان دەكەن

K24 - ھەولێر

لە بۆردومانێكی ئاسمانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان، بەرپرسی ناحیەی رەشادی داعش كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك، رایگەیاند، دوای دەستكەوتنی زانیاری ھەواڵگری لەلایەن عێراقییەكانەوە، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ھێرشیێكییان بۆسەر ناوچەیەكی ناحیەی رەشادی باشووری كەركوك، ئەنجامدا.

لە ئاكامی ئەو ھێرشەدا، ئەبو عومەر جەوالی بەرپرسی داعش لە رەشاد و سێ چەكداری دیكە كوژران.

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، ھێزەكانی ھاوپەیمانان، 7 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەكدارانی داعش لە عێراق ئەنجامداوە.