له‌سه‌ر دۆلار خه‌وتبوو
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێك به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له ناو سیسه‌می نووستنه‌كه‌یدا، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیركرا.
(داواكاری گشتی ویلایه‌تی ماساشوستس)ی ئه‌مریكا، له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندووه و وێنه‌یه‌كی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پیاوێكی به‌رازیلی له ناو سیسه‌می نووستنه‌كه‌یدا شاردبوویه‌وه و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌و پیاوه ناوی كلپیر رینی ریریۆ روچایه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌كه، تۆمه‌تی پاره شۆردنه‌وه دراوه‌ته پاڵی.
ئاژانسی ئه‌سوشیتد پرێس رایگه‌یاندووه" لێكۆڵه‌ره‌كان گوتوویانه روچا به‌شێك بووه له پلانی ناردنی ملیۆنان دۆلار بۆ به‌رازیل، به رێگه‌ی شۆردنه‌وه‌ی پاره‌كه له هۆنگ كۆنگ.
Photo of $20M seized in box spring following arrest of Brazilian national in scheme to launder proceeds of TelexFree https://t.co/ulmFXtI9mr pic.twitter.com/0MTHxjaVZL
— U.S. Attorney MA (@DMAnews1) ٢٣ يناير، ٢٠١٧
تۆمه‌تباره‌كه له خواردنگه‌یه‌كدا بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری له جانتایه‌كدا وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و رێگه‌وه پۆلیس دوایكه‌وتوون و ده‌ستگیریان كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن" ئه‌و پاره‌یه هی كۆمپانیای TelexFree یه كه كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت و مۆبایله و خاوه‌نی وه‌به‌رهێنانێكی گه‌وره‌یه.
رۆژنامه‌ی Boston Herald له زاری پارێزه‌ری ئه‌و پیاوه به‌رازیلییه‌وه نووسیوویه‌تی" روچا هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانكاری نییه و پێویست به كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت و له رێگه‌ی GPS وه چاودێری بخرێته‌سه‌ر.
له‌رووداوێكی هاوشێوه‌دا ساڵی رابردوو له میانی هه‌ڵمه‌تێكی پۆلیسی مه‌یامی، پاره‌یه‌كی زۆر له حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنیدا دۆزرابووه‌وه.