6 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون
K24 – هه‌ولێر:
چوار رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش به ئه‌نجامدانی تاوان تۆمه‌تباركران، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له كاتی رووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌روه‌ختی ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه 6 رۆژنامه‌نووس رووبه‌ڕووی نزیكه‌ی 10 ساڵ زیندانیكردن ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌یان له‌سه‌ر ساغبكه‌نه‌وه، به‌وه‌نده‌ش ده‌ربازنابن و ده‌بێت سزایه‌كی ماڵی 25 هه‌زار دۆلاریش بده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و دیمه‌نانه‌یه ته‌نها له وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا ده‌بینرێت.
تۆمه‌ته‌كه له به‌رزترین ئاستی ئه‌و تاوانه‌دا ئاراسته‌كراوه، یاسای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له واشنتۆنی پایته‌خت ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنێكی فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كان، وێنه‌گرێكی میدیایی، به‌رپرسی په‌خشی راسته‌وخۆ و رۆژنامه‌وانێكی ئازادی كردووه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ش له كاتی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌ی گاردیان ئاگاداری ئه‌و ده‌ستگیركردنانه بووه و رۆژی دوو شه‌ممه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی" هه‌ر یه‌كه له (ئیڤان ئینجیل) له دامه‌زراوه‌ی میدیایی Vocativ و (ئه‌لیكس رۆبنشتاین) له كه‌ناڵی RT ئه‌مریكاش، له كاتی رووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رۆژی هه‌ینی رابردوو ده‌ستگیركراون و هه‌مان تۆمه‌تی تاوانیان ئاراسته‌كراوه.
به‌گوێره‌ی یاداشته‌كانی دادگا، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ر 6 رۆژنامه‌نووسه‌كه بانگێشتی دادگاكراون، پاش ئه‌وه ئازادیانكردوون، به‌ڵام دۆسیه‌كه‌یان دانه‌خراوه و له مانگی شوبات و ئازاری داهاتوو بۆ دانیشتنی دیكه‌ی دادگا بانگ ده‌كرێنه‌وه. لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان CPJ دره‌نگانێكی رۆژی سێ شه‌ممه رایگه‌یاند" پێویسته ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌كراوه كه رووماڵی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانیان كردووه، له‌سه‌ریان لابدرێت".
كارلۆس لۆریا رێكخه‌ری پرۆگرامی (ئه‌مریكاكان) له لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووه" هه‌ست به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌م و به روونی دیاره ئاراسته‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ رۆژنامه‌نووسان، ناردنی په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌شی خۆپیشاندانه‌كانی داهاتوو رووماڵ ده‌كه‌ن، بۆیه داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتۆن ده‌كه‌م ئه‌و دۆسیه‌یه دابخه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان لابده‌ن".