ریال مه‌درید ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج له دۆزه‌خی سێلتا ڤیگۆ رزگاری ده‌بێت
ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی له جامی شای ئیسپانیا ڕوویكردۆته شاری ڤیگۆی ئیسپانیا.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ له یاریگه‌ی (باڵایدۆس) له كاتژمێر 23:15 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری یه‌كه‌م له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ئه‌نجامی (1 ـ 2) گۆڵ تووشی شكستێكی شه‌رمه‌زاری بووه‌وه، بارودۆخی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م یارییه سه‌خت كرد.
ریال مه‌درید ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌توانێت له دۆزه‌خی سێلتا رزگاری بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر خۆی له شكست، یه‌كسانبوون و بردنه‌وه به ئه‌نجامی (0 ـ 1) گۆڵ بپارێزێت، ئه‌وا بلیتی قۆناخی داهاتوو ده‌بڕێت. پوخته‌ی لێكدانه‌وه‌كان ئه‌وه‌یه ریال مه‌درید به هه‌ر ئه‌نجامێك یارییه‌كه بباته‌وه بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت جگه له بردنه‌وه به ئه‌نجامی (0 ـ 1) نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر بۆ ئامار و مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه، پێشتر ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا له نێو یاریگه‌ی خۆی 9 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی دۆڕاندووه و ته‌نیا 2 جار له یاری گه‌ڕانه‌وه توانیویه‌تی سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناخی داهاتوو بپه‌ڕێته‌وه، جارێكیان له وه‌رزی له 1961 ـ 1962 بوو له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، جاری دووه‌میش له وه‌رزی 1969 ـ 1970 بوو له‌به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو.
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه.
گۆڵپارێز: كه‌یلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و رۆبن یانیز
به‌رگریكاران: سێرخیۆ رامۆس، ناچۆ فێرناندێز، فابیۆ كوینتراو، دانیلۆ، ئه‌شره‌ف حه‌كیم.
ناوه‌ڕاستكاران: تۆنی كرووس، كاسێمیرۆ، ماتیۆ كۆڤاسیچ، ئه‌سێنسیۆ، ئیشكۆ و ئینزۆ.
هێرشبه‌ر: كریستیانۆ، بێنزیما، ماریانۆ دیاز، ئه‌لڤارۆ مۆراتا و لوكاس ڤازكێز
بۆ ئه‌م یارییه زیزۆ به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی بێبه‌شه كه پێكهاتوون له (لوكا مۆدریچ، خامیس رۆدریگێز، دانی كارڤاخاڵ، پیپی، مارسێلۆ و گاریس به‌یل).