نوێترین لێدوانی كریستیانۆ له‌سه‌ر به‌راوردكردنی به مێسی بزانه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین دیمانه‌یه‌دا له باره‌ی به‌راوردكردنی به لیۆنێل مێسی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: هه‌ردووكمان دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ین و پێویست به‌و هه‌موو به‌راوردكارییه ناكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی چینی‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ ركابه‌ری و ململانێیه‌ك له نێوان ئه‌و و مێسیدا بوونی نییه.
كریستیانۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من و مێسی دوو یاریزانی گه‌وره‌ین و رووبه‌رووی یاری به‌هێز و پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره ده‌بینه‌وه، ئه‌مه‌ش سرووشتی تۆپی پێیه.
كریس ده‌شڵێت: من و مێسی له دوو یانه‌ی جیاواز یاری ده‌كه‌ین، كاتێك یه‌كتریش ده‌بینین رێز له‌یه‌كتر ده‌گرین، هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی له نێوانماندا هه‌یه، به‌راوردكردنی نێوان من و كریستیانۆ ته‌نیا بۆ بازرگانی تۆپی پێ به‌كاردێت.
كریستیانۆ به پێكه‌نینه‌وه گوتیشی: به‌راوردكردنی نێوان من و مێسی گه‌یشتۆته ئاستێك دوورمه‌گره له‌مه‌ودوا قسه له‌سه‌ر به‌راوردكردنی منداڵه‌كانیشمان بكه‌ن و پرسیار له خێراترین و زیره‌كترینیان بكه‌ن.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: من له كاری خۆم به‌رده‌وام ده‌بم و گوێ به ڕه‌خنه‌كان ناده‌م، هه‌ر شه‌وێكیش ده‌چمه نێو جێگه‌ی خه‌وه‌كه‌م به ئاسووده‌یی ده‌خه‌وم و بیر له‌و ره‌خنانه‌ش هه‌رگیز ناكه‌مه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ و فیفا دوو خه‌ڵاتی جیای وه‌ك باشترین یاریزانی 2016 وه‌رگرت.