به وێنه...ئه‌و یانانه‌ی به رۆیشتنی یاریزانه‌كانیان تووشی كێشه ده‌بن
گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كان بۆ به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا كه بڕیاره له ناوه‌راستی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، زیانێكی زۆری له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا داوه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و یاریزانانه له یانه‌كانیان كلیلی سه‌ركه‌وتن و خاڵی به‌هێزی یانه‌كانیانن.
1ـ لیسته‌ر سیتی:
دیارترین ئه‌ستێره‌كانی لیسته‌ر سیتی، به‌ریتانیایان جێهشتووه و جانتاكانیان به‌ره‌و وڵاته‌كانیان پێچاوه‌ته‌وه، له‌وانه (ریاز محه‌ره‌ز و ئیسلام سلێمانی) كه دوو هێرشبه‌ری به توانای یانه‌كه‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر، جیا له‌و دوو یاریزانه (دانیێل ئامارتی و جیڤری شلوب) په‌یوه‌ندیان به هه‌ڵبژارده‌ی غانا كردۆته‌وه.
2ـ لیڤه‌رپوول
ئازاره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی رۆیشتنی (سه‌یدۆ مانی) له سه‌رجه‌میان سه‌ختره، ئه‌م یاریزانه له یه‌كه‌مین وه‌رزی خۆی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول دره‌وشایه‌وه و جیهانی شۆك كرد، به ئه‌سیست و گۆڵكردن رۆڵی له سه‌رجه‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌بوو، ئه‌ویش بۆ به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا ئێستا له سه‌نیگاله، جیا له‌و یاریزانه‌ش جۆیل ماتیبی یاریزانی هه‌مان یانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن.
3ـ وێستهام یونایتد
یانه‌ی وێستهام یونایتد كه ئه‌م وه‌رزه به بارودۆخێكی خرپ تێپه ده‌بێت، به رۆیشتنی (ئه‌ندروو ئایۆ) بۆ غانا و (سوفیان فیگۆلی) بۆ جه‌زائیر و (شێخۆ كۆیاتی) بۆ سه‌نیگال ره‌نگه بارودۆخی یانه‌كه دژوارتر بكات كه سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانیان به‌شداریی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا ده‌كه‌ن.
4ـ بروسا دۆرتمۆند
رۆژه‌ڕه‌شه‌كه‌ی دۆرتمۆند به رۆیشتنی (ئۆبامیانگ) ده‌ستیپێكرد كه به مه‌كینه‌ی گۆڵتۆماركردنه‌كه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كان ناسراوه، ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه ئه‌ورووپای هه‌ژاندووه و ئێستا پێشه‌نگی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگی گرتووه، ئه‌ویش بۆ به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه گابۆن.
5ـ ناپۆلی
ئه‌م یانه‌یش دوو كاریگه‌رترین یاریزانی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وانه (فه‌وزی غولامی جه‌زائیری) و (عومه‌ر قه‌دووری مه‌غریبی).