داعش 21 سه‌ربازی عێراق ده‌ڕفێنێت

له‌گه‌ڵ 5 كرێكار
kurdistan24.net

K24 - گه‌رمیان:

چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین 21 سه‌ربازی سوپای عێراق و پێنج كرێكاری كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ڕفێنن.

به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری پێشمه‌گه‌، مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ سنووره‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ جمووجوڵ و هه‌ر كاتێك به‌ ده‌رفه‌ت بزانن هێرش و په‌لاماری تیرۆریستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.