بەفر بارین دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران، بۆ سبەی باران بارینی بە لێزمە دەست پێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
وەك لە راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان روونكراوەتەوە، سبەی لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك بەفر دەبارێت و لەناو شارەكانیش بارانی بەلێزمە دەبێت.