فێدرێر گه‌یشته یاریی كۆتایی ئوسترالیای كراوه
له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه، رۆجێ فێدرێری تێنسزانی سویسری به بردنه‌وه‌ی له ڤاڤرینگای هاونیشتیمانی بۆ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه سه‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 كانوونی دووه‌می 2017، له پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه و له یاریگه‌ی (رۆد لاڤێر ئارینا) له شاری میلبۆرن هه‌ردوو تێنسزانی سویسری رۆجێ فێدرێر و ستان ڤاڤرینگا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 3 سێت به‌رامبه‌ر 2 سێت به‌سوودی فێدرێری مایسترۆ كۆتایی هات.
فێدرێری ته‌مه‌ن 35 ساڵ گه‌یشته یاری فایناڵی ئوسترالیای كراوه و چاوه‌ڕوانی براوه‌ی نێوان رافائێل نادالی ئیسپانی و گریگۆری دیمیترۆڤی بوڵگاری كه سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 11:30ـی به‌یانی به كاتی باشووری كوردستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.